لە ساڵی 2024دا بەرهەمهێنانی نەوت لە عێراق چوار ملیۆن بەرمیل تێدەپەڕێنێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیرانی هاوپەیمانی ئۆپیک پڵەس بڕیاریاندا خشتەیەکی نوێی بەرهەمهێنانی نەوت دابنێن کە لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی داهاتوو دەستپێدەکات تا مانگی کانوونی یەکەمی هەمان ساڵ.

بەگوێرەی خشتەکە، پشکی عێراق لە بەرهەمهێنانی نەوت بۆ ساڵی 2024 دەگاتە 4.431 ملیۆن بەرمیل نەوت، بەڵام لە بڕیاری کەمکردنەوەی 210 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە بەردەوام دەبێت و بەمجۆرە بەرهەمهێنانی نەوت دەگاتە 4.220 ملیۆن بەرمیل.

ئەوەش لەکاتێکدایە ئەو بڕەی بۆ عێراق دیاریکراوە کەمترە لەوەی ساڵی 2023 بۆی دیاریکرابوو، لەمساڵدا ڕێژەی دیاریکراوی بەرهەمهێنانی نەوت بۆ عێراق 4.431 ملیۆن بەرمیل نەوت.

هەریەکە لە وڵاتانی سعودیە و عێراق و حەوت وڵاتی دیکەی ناو ئۆپیک بڕیاریاندا بەردەوامبن لە کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت تا کۆتایی ساڵی 2024.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا