تەندروستی هەڵەبجە لەسەر پارەی تەرخانكراو بۆ نەخۆشخانەی كیمیاباران روونكردنەوە دەدات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە لەسەر دابینكردنی بڕی 480 ملیۆن دینار  لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە بۆ نەخۆشخانەی چارەسەركردنی بریندارانی چەكی كیمیایی ڕوونكردنەوە دەدات.

باخان عومەر لێپرسراوی بەشی پلاندانان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە بە رۆژنامەنووسانی راگەیاندووە، لە سەرەتای كردنەوەی نەخۆشخانەی چارەسەركردنی بریندارانی چەكی كیمیایی لەپارێزگای هەڵەبجە لەلایەن جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و لەكابینەی هەشتدا، بڕی 40 ملیۆن دینار بۆ نەخۆشخانەكە مانگانە دابینكراوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو برە پارەیەی تەرخاندەكرێت بۆ نەخۆشخانەكە مانگانەیەو هەموو مانگێك 40 ملیون دینار نێردراوە بۆ دابینكردنی پێداویستی دەرمان و كەرەستەی پزیشكی بۆ نەخۆشخانەكە.

بەوتەی لێپرسراوی بەشی پلاندانان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە، كۆی پارەی تەرخانكراو بۆ نەخۆشخانەی چارەسەركردنی بریندارانی چەكی كیمیایی بەسەر یەكەوە نەبووە، هەر لەسەرەتای كردنەوەی نەخۆشخانەكەوە بۆی دابینكراوە بەسەر یەكەوە نەبووە بەڵكو لە ساڵێكدا 480 ملیۆن دیناربووە.

سەبارەت بەبارودۆخی كۆرۆناو بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە لەستوری پارێزگای هەڵەبجە لێپرسراوی بەشی پلاندانان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە رایگەیاندووە، ئامارەكانی توشبوون بەپەتای كۆرۆنا لەسنوری پارێزگاكە بەشێوەیەكی زۆر زیادیكردووە و ئامارەكانی تووش بوون و گیان لەدەستدان جێگەی مەترسین و دەبێت هاوڵاتیان خۆیان بپارێزن و پابەندی رێنماییە تەندروستییەكان بن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا