پۆڵه‌تیك پرێس:
هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ڕایده‌گه‌یه‌نێت، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا به‌چه‌كی كیمیایی بۆردوومانی ئه‌و ئه‌شكه‌وته‌یان كردووه، كه سه‌ربازه دیله‌كانی ئه‌و وڵاته‌ی تیادا بووه.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی هه‌په‌گه، “له هێرشه‌كه‌ی توركیا بۆسه‌ر ئه‌و ئه‌شكه‌وته‌ی سه‌ربازه دیله‌كانی توركیای تیادا بووه، چه‌كی كیمیایی به‌كارهێندراوه، بەهۆی ئەوەی لەو ناوچەیەش چەکی کیمیایی بەکارهێنراوە، کەس ناتوانێت سەردانی شوێنەکە بکات، هەروەها بەهۆی بەردەوامیی هێرشە ئاسمانییەکان، هێشتا ئەنجامی شەڕەکەی گارە ڕوون نەبووەتەوە”.
هەپەگە ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، “بە گوێرەی ئەنجامە سەرەتاییەکان، ئەگەری ئەوە هەیە کە ئەو کەسانەی کە لەو کامپەدا بە چەکی گیمیایی کوژراون، دواتر لەلایەن سوپای داگیرکەری تورکەوە گولــلەباران کرابن”.