کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەریەکان زەنگی داروخانی کەرتی پەلەوەر لێدەدات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەریەکان بۆجارێکی دیکە زەنگی داروخانی کەرتی پەلەوەر لە هەرێمی کوردستان لێدەدات و رایدەگەیەنن خاوەن پرۆژەکان بەرەو مایەپوچبون هەنگاو دەنێن.

نازم عەبدوڵا، سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەریەکان بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند:”کەرتی پەلەوەر لەئێستادا بەتەواوی مەترسی دارووخانی لەسەرەو هیچ لایەنێکیش خۆی ناکات بەخاوەنی ئەو كەرتەو پشتیوانیان ناکەن بۆمانەوە لەكاتێكدا دەرفەتی کاریان بۆ هەزاران خێزان رەخساندووە”.

وتیشی:” لەئێستادا بەردەوام نرخی پێداویستی كێڵگەكانی پەلەوەر لەسەر خاوەن پرۆژەکان بەرزدەبێتەوە بەبێ ئەوەی چاودێری لەسەر کارگەکانی دروستکردنی ئەو پێداویستیانە كەگرنگترینیان عەلەفی كێڵگەكانەهەبێت.

بەوتەی سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەریەکان، لەماوەی چەند مانگێدا نرخی هەر یەک تۆن عەلەف لە450 دۆلارەوە بۆ550 دۆلار بەرز بووەتەوە نرخی یەک جوچکیش لە30 سەنتەوە بۆ85 سەنت بەرز بووەتەوەو پێشبینیش دەکرێت ئەو نرخانە زیاتر بەرزببنەوە.

دەشڵێت، بەهۆی نەخۆشی و بوونی ڤایرۆس مانگانە ژمارەیەكی بەرچاو پەلەور لەناو كێڵگەكان لەناو دەچن ئەوەش زیانی گەورەی ئابوری بە خاوەنی كێڵگەكان گەیاندووە.

ئاماژەی بەوەشدا، كاتێك مریشک لەكێلگەكانەوە دەگاتە بازاڕ ئەگەر نرخەكەی 200 دینار زیاد دەبێت نیگەرانی دروستدەكات و لەگەڵ ئەوەشدا رێگری لێدەكرێت هەناردەی دەرەوەی كوردستان بكرێت.

باسی لەوەشكردووە، ئەوان ماوەی سێ ساڵە داوا دەكەن حكومەتی هەرێمی كوردستان نرخ بۆ پەلەوەر دیاریبکات تا بەشێوەی سیستماتیک ئەوکەرتە لە هەرسهێنان و داروخان بپارێزێت.
لەسنوری پارێزگاكانی سلێمانی وهەڵەبجە وئیدارەی گەرمیان 900 كێڵگەی پەلەورو پرۆژە بەرهەم هێنانی مریشک هەیە كە لەچوار چێوەی 1300 هۆڵدا رێكخراوە ئەوە جگە لەوپرۆژانەی بەشێوەی نایاسایی كاردەكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا