لەسەر ئەرکی سەرۆکی یەکێتی نەخۆشخانەی هیوا نۆژەندەکرێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی رایدەگەینێت، لەسەر ئەرکی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، چەند بەشێکی گرنگی نەخۆشخانەکە نۆژەندەکرێنەوە.

نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی رایگەیاندووە؛ لەسەر ئەرکی بەڕێز بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی كوردستان و لە رێگەی مەكتەبی دارایی و ئیدارەی گشتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، و بە گوژمەی (250.000.000) دووسەد و پەنجا ملیۆن دینار، بەشی هیماتۆلۆجی لە نەخۆشخانەی هیوا و بەشێكی سەنتەری سالاسیما نۆژەن دەكرێتەوە.

ئەم بەشانە بە بەشێكی گرنگی نەخۆشخانەی هیوا دادەنرێت و ئەم بەشە لەنەخۆشخانەکە توانای مانەوەی نزیكەی 28 نەخۆش لەخۆ دەگرێت .

هاوکات، هەر لە ماوەکانی رابردوودا، لەسەر ئەرکی بافڵ تاڵەبانی، بەشی منداڵانی نەخۆشخانە و فریاکەوتنی نەخۆشخانەکە نۆژەنکرانەوە، کە ئەم نۆژەنکردنەوانەش دەبێتە هۆی چارەسەرکردنی ئاستەنگەکان و کارئاسانی زیاتر بۆ توشبووانی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی هیوا و گەڕانەوەی هیوا بۆ توشبووانی شێرپەنجە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا