جەبار یاوەر: هێزەكانی عێراق توانای پڕكردنەوەی بۆشاییە ئەمنییەكانیان نییە

پۆڵەتیك پرێس

بەرپرسێكی باڵای وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم رایدەگەیەنێت، هێزە جۆراوجۆرەكانی عێراق توانای ئەوەیان نییە ئەو ناوچانە بپارێزن كە بۆشایی ئەمنیان تێدایە، ئەوەش دەخاتەڕوو عێراق رێگەیان بدات دەتوانن كێوماڵی ئەو ناوچانە بكەن كە داعشی تێدایە.

فەریق روكن جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە دەنگی ئەمریكای راگەیاندووە، ناتوانن هیچ چالاكیەكی سەربازی لەو ناوچانە ئەنجام بدەن كە بۆشایی ئەمنیان تێدایە بۆیە هەوڵ دەدەن بەهاوبەشی لەگەڵ عێراق بچن كۆتایی بەبوونی داعش بهێنن لەو ناوچانە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، دوای كشانەوەی پێشمەرگە لە ناوچەكانی كەركوك، دیالە، هەولێر، موسڵ، سەڵاحەدین، بۆشایی دروست بووە، ئێستاش ئەگەر حكومەتی عێراق رەزامەند بێت ئەوا دەتوانن كێوماڵی ئەو ناوچانە بكەن كە داعشی لێیە.

جەبار یاوەر دەشڵێت، “هێزەكانی عێراق توانای پڕكردنەوەی ئەو بۆشاییەیان نیە، هەروەها توانای كۆنترۆڵكردنیان نیە، بەهۆی ئەوەی ئەو هێزانە جۆراوجۆرن، جگە لەوەش شارەزای جوگرافیای ناوچەكان نین”.

ئەوەش لەكاتێكدایە، لە چەند رۆژی رابردودا داعش لە ناوچەكانی مەخمورو قەرەچوخ هێرشی كردە سەر هێزەكانی پێشمەرگەو بەهۆیەوە ژمارەیەك پێشمەرگە شەهیدو برینداربوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا