پەرلەمان و حكومەت كۆدەبنەوە

پۆڵەتیك پرێس

بەڕ‌ێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی كوردستان راگەیاند، پەرلەمان و شاندی دانوستانكاری حكومەت كۆدەبنەوە.

سامان ئەحمەد بەڕ‌ێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، كۆبونەوەكە لەكاتژمێر 11 دەستپێدەكات و بڕیارە شاندی هەرێم دواین ئەنجامی گفتوگۆكانیان لەگەڵ حكومەتی عێراق بۆ پەرلەمانی كوردستان روون بكەنەوە.

پیشتریش لەبارەی كۆبونەوەكەوە زیاد جەبار سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی كوردستان بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، سەرجەم پەرلەمانتاران بەشداری كۆبونەوەكە ناكەن، چونكە ئەو شاندەی حكومەت وا بڕیارە لەگەڵ چەند لیژنەیەكی تایبەتمەند كۆدەبنەوەو ژمارەی ئەندامانی ئەو لیژنانەش 47 پەرلەمانتار دەبێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، پێشتر داوایانكرد حكومەت بڕواتە پەرلەمان و رونكردنەوە لەبارەی پرسە داراییەكانەوە بدات، دوای رونكردنەوەكانی شاندەكەش ئەوانیش پرسیاری خۆیان دەبێت.

لەماوەی رابردودا شاندێكی حكومەت چونە بەغداو دوای دوو هەفتە مانەوەو ئەنجامدانی چەندین كۆبونەوە لەگەڵ بەرپرسانی حزبی و حكومی بەبێ ئەنجامدانی هیچ جۆرە رێككەوتنێك گەڕانەوە هەرێم.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا