ئیدارەی بایدن تاوتوێی سوككردنی سزاكانی سەر ئێران دەكات

پۆڵەتیك پرێس:
رۆژنامەی تایمزی بەریتانی بڵاویكردەوە، كە ئیدارەی جۆبایدن سەرۆكی ئەمریكا تاوتوێی پرسی سوككردنی سزاكانی سەر ئێران دەكات.

رۆژنامەكە بڵاویشیكردەوە، ئەمریكا لەپێناوی گەڕانەوە بۆ رێككەوتنی ئەتۆمی وڵاتانی زلهێزو ئێران تاوتوێی ئەو پرسە دەكات‌و بڕیارە بەم نزیكانە لەو بارەوە بڕیاری یەكلاكەرەوە بدرێت.

بەپێی رۆژنامەكە، هەرچەندە ئیدارەی بایدن جەخت لەوە دەكاتەوە، دەیەوێت سەرەتاو بێ‌ پێشمەرج لەگەڵ ئێران لەسەر مێزی گفتوگۆ دانیشن، بەڵام وەك دەستپێشخەرییەك بەشێك لەسزاكانی سەر تاران سوك دەكات.

ئەمە لەكاتێكدایە لەساڵی 2018 ئیدارەی ئەمریكا بەسەرۆكایەتی دۆناڵد ترامپ لە رێككەوتنی ئەتۆمی كشایەوەو چەندین سزای بەسەر تاران سەپاند.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا