سەدر: ئیتر بەسە هەڕەشەکردن

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

موقتەدا سەدر، سەرۆکی ڕەوتی سەدر ڕایگەیاند، جارێکی دیکە دەنگی دڕندە دۆڕاوەکان بەرزدەبێتەوە کە جگە لە زمانی هەڕەشە هیچی تر نازانن.

ئەمڕۆ هەینی موقتەدا سەدر لە تویتێکدا وتی، “تەنیا من نیم کە هەڕەشەی کوشتنم لێدەکرێت، جارێکی دیکە هەڕەشە لە هاوبەشان و هاوپەیمانانمان لەناو حکومەتی زۆرینەی نیشتیمانی دەکرێت”.

وتیشی، “ئیتر بەسە هەڕەشەکردن، ئێمە وڵات ناگەڕێنینەوە نێو دەستی گەندەڵکاران و نیشتیمان نافرۆشین بەو کەسانەی لەودیو سنوورەکانن”.

ئاشکراشی کرد، زۆرینەی گەلی عێراقی لەگەڵ حکومەتی زۆرینەی نیشتیمانیدایە و بە دەستبەستراوی ناوەستین و ڕێگە نادەین بە گەندەڵی و تیرۆر فەرمانڕەواییمان بکات.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا