هەڵمەتی ناشتنی یەك ملیۆن نەمام گەشتە زەڕایەن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەدرێژەی هەوڵەكان بۆ سەوزكردنی كوردستان، قۆناغێكی تری هەڵمەتی ڕواندنی یەك ملیۆن نەمام لەسەر بڕیار و ڕاسپاردەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بەئامادەبوونی قائیمقامی قەزای شارەزوور و بەڕێوەبەری ناحیەی زەڕایەن و بەڕێوەبەری فەرمانگەكانی سنورەكە بەڕێوەچوو.

لەو بارەیەوە هاوكار جەلال بەڕێوەبەری دارستان و پاوانی سلێمانی رایگەیاند: ئەمڕۆش هەڵمەتی سەوزكردنی دارستانی زەڕایەن سەر بەهۆبەی دارستان و پاوانی شارەزوور بەڕێوەچوو كە توانیمان لەهەنگاوی یەكەمدا هەزاران نەمام بڕوێنین.

بەڕێوەبەری دارستان و پاوانی سلێمانی وتیشی: كاروباری هەڵمەتەكەمان چڕتركردۆتەوە و تائێستا قۆناغی زۆرباشی بڕیوە و پێشوازییەكی بەرچاوی لێ دەكرێت لەلایەن لێپرسراوان و هاوڵاتیانی ناوچەكانەوە و بەهەنگاوێكی گرنگی دەزانن بۆ زیادكردنی رووبەری دارستانەكان.

وتیشی: هەڵمەتەكە ڕواندنی نەمامی نوێشی لەخۆگرتووە لەجێی فەوتاوەكان سەرباری فەراهەمكردنی هەلی كار و دابینكردنی پێداویستیەكانی وەك سیاج و كردنەوەی رێگا وەك ئامادەكارییەك بۆ وەرزی ئاودان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا