“هەڵوێستەكەی سەدر دەبێتە مایەی مەترسی بۆ كابینەكەی مستەفا كازمی”

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، هەڵوێستەكەی موقتەدا سەدر شڵەژانێكی دیكە لەناو حكومەتی عێراق دروست دەكات و دەبێتە مایەی مەترسی بۆ كابینەكەی مستەفا كازمی.

ئەڵماس فازل، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: ئەم هەڵوێستەی موقتەدا سەدر دەبێتە هۆی شڵەژانێكی دیكە لەناو حكومەتی عێراق و مەترسی لەسەر كابینەكەی مستەفا كازمی دروستدەكات، ئەگەر زۆربەی وەزیرەكانی بكشێنەوە لە حكومەت.
ئەو پەرلەمانتارە وتی: بڕیاری كشانەوەی كاندیدەكانی لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق كەلێن و گرفت بۆ هەڵبژاردنەكە دروستدەكات و رەنگە ببێتە هۆی ئەوەی ئەنجام نەدرێت، لە كاتێكدا بەپێی بڕیارەكانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان وادەی كشانەوە كۆتایی هاتووە.

باسی لەوەشكرد، هەڵوێستەكەی سەدر زیاتر كاردانەوەیە بەرامبەر حكومەت و پەرلەمان جارێ‌ خوێندنەوەی بۆ دەكرێت بزانین رۆژانی داهاتوو چی دەبێت.

لە هەنگاوێكی لەناكاودا ئەمڕۆ پێنجشەممە موقتەدا سەدر، سەرۆكی رەوتی سەدر كشانەوەی خۆی لەحكومەتی ئێستا و داهاتووی عێراق راگەیاند و بایكۆی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراقیشی كرد كە بڕیارە لە 10ی تشرینی یەكەمی ئەمساڵدا بەڕێوەبچێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا