ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌ى كازمى و لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق

پۆڵه‌تیك پرێس:
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق كۆبووه‌وه‌، ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایى ده‌ڵێت له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كازمى داواى كردووه‌ په‌رله‌مان بڕى ئه‌و قه‌رزه‌ كه‌م نه‌كاته‌وه‌ حكومه‌ت داواى كردووه‌ كه‌ بریتیه‌ له‌ 41 ترلیۆن دینار، به‌ڵام لیژنه‌ى دارایى به‌و بڕه‌ رازى نییه‌.

جه‌مال كۆچه‌ر ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له‌ په‌رله‌مانى عێراق بۆ پۆڵه‌تیك پرێس وتى: له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بڕیاریدا لیژنه‌یه‌ك دروست بكرێت، له‌ وه‌زیرى دارایى و پلان دانان و به‌ڕێوه‌به‌رى بانكى ناوه‌ندى عێراق، له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مان مانگانه‌ جارێك یان دوو جار كۆببنه‌وه‌، تا چاره‌سه‌رى پراكتیكى بۆ قه‌یرانى دارایى دابنێن.

جه‌مال كۆچه‌ر وتیشى: “له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆك وه‌زیران داواى كرد پرۆژه‌ یاساى پڕكردنه‌وه‌ى كورتهێنانى دارایى وه‌ك خۆى په‌سه‌ندبكرێت و ئه‌و بڕه‌ى كه‌ بریتیه‌ له‌ 41 ترلیۆن دینار حكومه‌ت داواى كردووه‌ كه‌م نه‌كرێته‌وه”‌.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ئه‌وه‌ى خسته‌ ڕوو، لیژنه‌ى دارایى به‌و بڕه‌ رازى نابێت، ره‌نگه‌ له‌كۆتاییدا ره‌زامه‌ندى ده‌رببڕێت له‌سه‌ر بڕى 15 ترلیۆن دینار.

دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى تشرینى یه‌كه‌مى فه‌رمانبه‌رانى عێراق به‌ستراوه‌ته‌وه‌ به‌ په‌سه‌ند كردنى پرۆژه‌ یاساى پڕكردنه‌وه‌ى كورتهێنانى دارایى، وته‌بێژى حكومه‌تى عێراقیش رایگه‌یاند رۆژى پێنج شه‌ممه‌ى داهاتوو په‌رله‌مان پرۆژه‌ یاساكه‌ په‌سه‌ند ده‌كات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا