مستەفا كازمی: هەواڵی دڵخۆشكەر بە هەڵەبجەییەكان دەدەین

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكوەزیرانی عێراق لە بارەی چارەسەركردنی گرفتە یاساییەكانی بە پارێزگابوونی هەڵەبجەوە، بەڵێنی هەواڵی دلخۆشكەر بە نوێنەرانی هەڵەبجە لە پەرلەمانی عێراق دەدات.

لەسەر داوای خۆیان، هەریەك لە پەرلەمانتاران بەختیار شاوەیس و موسەننا ئەمین لەگەڵ مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبوونەوەو لەسەر چەند پرسێكی پەیوەست بە پارێزگای هەڵەبجە گفتوگۆیان كرد.

موسەننا ئەمین ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، سەردانەكە بەمەبەستی گەیاندنی دەنگی خەڵكی هەڵەبجە بوو بە سەرۆكوەزیرانی عێراق.

وتیشی، “كۆبونەوەكە دەربارەی بابەتی تەواوكردنی بە پارێزگاكردنی هەڵەبجە باسی ئەوەمان كرد بەپێی دەستوری عێراق هەموو بڕیارەكانی حكومەت و پەرلەمانی هەرێمی كوردستان پێویستە حكومەتی عێراق پەسەندی بكات كە یەكێكیان پرسی بەپارێزگاكردنی هەڵەبجەیە”.

وتیشی، “مستەفا كازمی تێگەشتنی بۆ داواكارییەكانمان هەبوو، پێی وتین هەوڵدەدەین پرسی بە پارێزگا ناساندنی هەڵەبجە لە ئەنجومەنی وەزیران باسبكەین و هەواڵێكی دڵخۆشكەر بە ئێوە بڵێین”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا