نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی خۆی

پۆڵەتیک پرێس

نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە بەجۆرێک یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 58 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

رۆژی چوارشەممە، ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 55 دۆلار و 14 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکراوە، ئەوەش بە بەرزترین نرخی نەوت دادەنرێت کە لەماوەی نێوان ساڵانی 2020 بۆ 2021 تۆمارکرابێت.

بەشێک لە هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی دیموکراتەکان لە کۆنگرێسی ئەمریکا هەستان بە گرتنەبەری هەنگاوە سەرەتاییەکانی پلانەکەی جۆ بایدن لەبارەی  پێشکەشکردنی هاوکاری ڤایرۆسی کۆرۆنا کە بەهاکەی 1.9 ترلیۆن دۆلارە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا