ئاگری کۆگا نەوتیەکەی نەینەوا بەردەوامی هەیە

پۆڵەتیک پرێس

لە شەوی ڕابردووەوە پاڵاوگەیەکی نەوت لە پارێزگای نەینەوا گڕیگرتووە کە بڕی پێنج ملیۆن لیتر نەوت لەخۆدەگرێت و تیمەکانی بەرگری شارستانی لە هەوڵی کۆنتڕۆڵ کردنی ئاگرەکەدان.

میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، لە شەوی ڕابردووە ئاگر لە یەکێک لە کۆگاکانی پاڵاوگەی نەوتی قەیارە لە پارێزگای  نەینەوا لە باکوری عێراق کەوتووەتەوە کە بڕی پێنج ملیۆن لیتر نەوت لەخۆدەگرێت.

هاوکات، لەو پاڵاوگەیەدا چوار کۆگای دیکەی عەمبارکرنی نەوت بوونیان هەیە کە بڕی ٢٠ ملیۆن لیتر نەوت لەخۆدەگرن.

ئەوەش هاتووە، تیمەکانی بەرگری شارستانی لە هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەدان و بەردەوام کۆگاکانی دیکەی پاڵاوگەکە سارد دەکەنەوە بەمەبەستی دوورخستنەوەی مەترسییەکانی ئاگرەکە.

العراق.. احتراق خزان يحتوي على 5 ملايين لتر من النفط (صور)

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا