بافڵ جەلال تاڵەبانی ستایشی ئەڵمانیا دەكات لە بەجینۆسایدناساندنی دۆسیەی ئێزدییەكان

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بەغدا پێشوازیكرد لە مارتین یێگەر، باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق.

لە دیدارێكدا جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكان و فراوانكردنی هەماهەنگییەكانی نێوان هەردوولا كرایەوە بەتایبەت لە بوارە ئابووری و كەلتوورییەكان و بەردەوامی هاوكارییەكان بۆ هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە چوارچێوەی رێكخستن و یەكخستنەوەی هێزەكە.

تێپەڕاندنی ناكۆكییەكانی نێوان هەرێم و عێراق تەوەرێكیتری دیدارەكە بوو و هەردوولا هاوڕابوون چارەسەرێكی گونجاو بۆ كێشەكان بدۆزرێتەوە بەشێوەیەك كە مافی هەموولایەك پارێزراوبێت.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، ئاماژەی بە بڕیارە بوێرانەكەی پەرلەمانی ئەڵمانیا كرد بۆ بەجینۆسایدناساندنی كۆمەڵكوژیی خوشك و برا ئێزیدییەكان و وتی، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پێشوازی لەم بڕیارە گرنگ و بوێرانەیە دەكات و هیوادارین وڵاتانی تریش هاوشێوەی ئەڵمانیا هەنگاوی لەمشێوەیە بگرنەبەر.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا