سەرکردەیەکی مەترسیداری قاعیدە کوژرا

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فەرماندەی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند، عەبدولحەمید ئەلمەتەر سەرکردەیەکی باڵای قاعیدە بە هۆی لێدانێکی توندەوە لە باکوری ڕۆژئاوای سوریا کوژرا.

فەرماندەی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا وتی، ئێمە زانیاریمان سەبارەت بە برینداربوونی هاوڵاتیانی مەدەنی نیە، لێدانەکەش لە ڕێگەی درۆنی(MQ-9)، ئەنجام دراوە.

ڕوونیشی کردەوە، کوشتنی ئەم سەرکردە باڵایەی قاعیدە. هێزی ڕێکخراوە تیرۆرستیەکە بۆ پلاندانان بۆ هێرشکردنە سەر جیهان و هاوڵاتیانت ئەمریکی و مەدەنی لاواز دەکات.

هەروەها وتیشی بەردەوامن لە بەداواداچوون و لەناوبردنی، قاعیدەو ڕێکخراوە تیرۆرستیەکانیتر.

لە ماوەی پێشودا سوپای ئەمریکا ڕایگەیاند، لە 20ی ئەیلولدا، لە ناوچەی ئیدلەب لە باکوری ڕۆژئاوای سوریا سەرکردەی باڵای دیاری ڕێکخراوی قاعیدە سالم ئەبو ئەحمەدی کوشتووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا