پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بڕیارە وەزیرانی دەرەوەی کۆمکاری عەرەبی، کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجام بدەن، بەمەبەستی تاوتوێکردنی گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین.
موهەنەد عەلکوک، نوێنەری هەمەیشەیی فەڵەستین لە کۆمکاری عەرەبی ئاشکرایکرد،” یاداشتێک پێشکەشکراوە، کە داوادەکات کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی نائاسایی ئەنجومەنی کۆمکاری عەرەبی لەسەر ئاستی وەزیرانی دەرەوە لە زووترین کاتدا ئەنجام بدرێت”.
ئاماژەی بەوەکرد، کۆمکاری عەرەبی ڕۆژی چوارشەممە11ی تشرینی یەکەم، کۆبوونەوەیەکی نائاسایی بۆ تاوتوێکردنی گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان فەڵەستین و ئیسرائیل ئەنجام دەدات.