پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان ڕایگەیاند، ژمارەیەک ئەفسەر رەوانەی فەرماندەیی کراون، چونکە تێوەگلاون لە هەڕەشەکردن لە دامەزراوە ئەمنییەکان.
لیوا یەحیا ڕەسول، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هیزە چەکدارەکان لە بەیاننامەیەکدا ئاشکرایکرد،” بەپێی ڕێنماییەکانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، لە ڕێگەی بەدواداچوونێکی ورد بە سەرۆکایەتی وەزیری ناوخۆ و ئەندامێتیی لێپرسراوی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی و پشکنەری سەربازی لە وەزارەتی بەرگری، لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە پێکهێنرا”.
ئاماژەی بەوەکرد، لە لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەتووە تۆڕێک لەناو ئەو دامەزراوەیەدا کاردەکەن لەسەر بەکارهێنانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان لەژێر ناوی ساختە بۆ هەڕەشە لە دامەزراوە ئەمنییەکان و سوکایەتی بە هێماکانی، هەروەها هەڕەشەکردن لە ئەفسەر و هاوکارانی خۆیان.
ڕوونیکردەوە، بەپێی بڕیاری لیژنەکە ئەو ئەفسەرانەی ئەو کارەیان ئەنجام داوە ڕەوانەی فەرماندەییەکە کران و ڕێکارە یاساییە پێویستەکان لە دژیان گیراوەتەبەر.