تەندروستی عێراق: خەڵك پابەندی قەدەغەی هاتوچۆ نابن

پۆڵەتیك پرێس

بەڕێوەبەرێكی گشتی لە وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، قەدەغەی هاتوچۆ سوودی نابێت، چونكە خەڵك پابەندن نابن پێیەوە.

ریاز عەبدولئەمیر بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی تەندروستی عێراق لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا باسی لەوەكردوە، گەڕاندنەوەی قەدەغەی هاتوچۆ سودی نییە و شكستی هێنا، چونكە خەڵكی پابەندنی بڕیارەكان نابن.

ئاماژەی بەوەشكرد، وەزارەتەكەیان ئامادەیە رووبەڕووی پەتاكە ببێتەوە ئەوەش لە رێگەی زیادكردنی قەرەوێڵەی تایبەت بەتوشبووان بۆ نۆ هەزار قەرەوێڵە و دابینكردنی ئامێری هەناسەدانی دەستكرد و پێداویستییەكانی چارەسەر.

گەڕانەوەی دوبارە بڵاوبونەوەی شەپۆلی كۆرۆنا لە ژمارەیەك لە دەوڵەتانی عەرەبی و بیانی بووەتە هۆی زیادبوونی ژمارەی گیانلەدەستدان ئەوەش وایكردووە بەشێك لە وڵاتان بیر لەوەبكەنەوە دووبارە قەدەغەی هاتوچۆ رابگەیەننەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا