پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
کەریم عەلیەوی ڕێبەری ڕەوتی بەدر، ئەمڕۆسێ شەممە هۆشداریدا، سەبارەت بە هێرشە تیرۆرستیەکان لە شارە جیاجیاکانی عێراق لە داهاتوودا.
عەلیەوی وتیشی، پلانە نێودەوڵەتیەکان بۆ بەرزبوونەوەی هێرشە تیرۆرستیەکانە، لە شارەکانی جیاوازەکانی عێراقدا، هەروەها ئامانجیان ئەوەیە بەربەست دروست بکەن لە چوونە دەرەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بەهۆکاری ئەوەی بوونی پێشێلکاری سەربازی و ئەمنی.
وتیشی، ئەمریکا ئامادەیە هەموو کارێک و هەموو شتێک بکا، تەنها بۆ ئەوەی سەربازەکانی بۆ ماوەیەکی درێژتر لە عێراق بمێننەوە، کە بڕیارە لە کۆتایی مانگی کانونی یەکەمی ئەمساڵدا بکشێنەوە.
ڕوونیشی کردەوە، کە ئەمریکا شانە تیرۆریستتەکان چالاک دەکات هەروەها هێرشە تیرۆرستیەکان زیاد دەکات، بۆ ئێوەی ماوەیەکی درێژتر بمێنێتەوە پرۆژەکانی لە عێراق جێبەجێبکات.