داوای چوونی شاندێكی سیاسی هەرێم بۆ بەغدا دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس:
بەئامانجی لابردنی بەربەستەكانی بەردەم تێپەڕاندنی پشكی هەرێم لەبودجەی گشتی عێراق داوای چوونی شاندێكی سیاسی بۆ بەغدا دەكرێت.

پرۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2021 لەپەرلەمانی عێراقە و بڕیارە ئێوارەی رۆژی شەممە 9ی كانوونی دووەم پەرلەمان خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژە یاساكە بكات.

بۆ تێپەڕاندنی پشكی هەرێم لەپرۆژەیاساكە، چەند لایەنێك گرفتیان دروست كردووە، بۆیە داوا دەكرێت شاندێكی سیاسی هەرێم سەردانی بەغدا بكات، ئەوەش بەئامانجی گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان.

لەو بارەوە بەشیر حەداد، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی: كات لەبەردەم هاتنی شاندێكی سیاسی هەرێم بۆ بەغدا ماوە، چونكە لە ئێستاوە تا مانگێكی دیكە گفتوگۆی پرۆژە بودجەكە بەردەوام دەبێت بۆ تێپەڕاندن.

وتیشی: هاتنی شاندێكی سیاسی بەپێویست دەزانم، بۆ ئەوەی پێش تێپەڕاندنی پرۆژە بودجەكە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حیزبە سیاسییەكانی عێراق كۆبنەوە، بە ئامانجی ئەو كێشە و بەربەستانەی لەكاتی تێپەڕاندنی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021 لەپەرلەمانی عێراق بۆ پشكی هەرێم دادەنرێن.

لەماوەی رابردوودا شاندێكی دانوستانكاری حكومی هەرێم بۆ ماوەی دوو هەفتە سەردانی بەغدایان كردو دوای چەندین كۆبوونەوەیان لەگەڵ بەرپرسانی حكومی و حیزبی عێراق، بەبێ هیچ ئەنجامێك گەڕانەوە و نەگەیشتنە هیچ جۆرە رێككەوتنێك، تەنیا دیاریكردنی پشكی هەرێم نەبێت لەپرۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2021.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا