نرخی نەوت 80 دۆلاری تێپەڕاند

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، نرخی نەوت بەرزبوونەوەیەکی کەمی تۆمارکرد بەهۆی پێشبینییەکان سەبارەت بە کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی گرووپی ئۆپێک پڵەس.

ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی نەوتی خاوی برێنت 11 سەنت بەرزبووەوە و گەیشتە 80 دۆلار و 72 سەنت، هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکاش 8 سەنت بەرزبووەوە و گەیشتە 75 دۆلار و 95 سەنت.

بڕیاری کەمکردنەوەی ئاستی خستنەڕووی نەوت لەلایەن وڵاتانی ئەندام لە گرووپی ئۆپێک پڵەس ئەمڕۆ کۆتایی دێت و هەریەکە لە رووسیا و سعوودیە، لە هەوڵدان بۆ درێژەدان بە کەمکردنەوەی ئاستی خستنەڕووی نەوت تا چارەکی دووەمی ساڵی داهاتوو.

نیگەرانییەکان لەبارەی ئاستەنگییەکانی بەردەم هەناردەی نەوتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەهۆی جەنگی ئیسرائیل-حەماسەوە، جێگیرکردنی نرخی نەوتییان ئەستەم کردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا