ناوەڕۆكی كۆبونەوەی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان

پۆڵەتیك پرێس

په‌رله‌مانی كوردستان كۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممە تایبەت دەكات بە لێکۆڵینەوە له‌دۆخی كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان و خزمه‌تگوزاری لە ئیدارەی گەرمیان و چەمچەماڵ.

سامان ئەحمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی كوردستان بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان كراوە بۆ كۆبوونەوەی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 2021/4/14 كە هاوكاتە لەگەڵ ساڵیادی كارەساتی ئەنفال لەهەرێمی كوردستان کۆبونەوەکەش لەبارەی دۆخی كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان و خزمه‌تگوزاری له‌ گه‌رمیان و چه‌مچه‌ماڵ دەبێت.

هاوکات لەراگەیەندراوێكدا سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بڵاویکردەوە، کۆبونەوەکە تایبەت کراوە بە گفتوگۆكردنی راپۆرتی ئەو لیژنەیەی كە پێكهێنرابوو بۆسه‌ردانكردنی سنوری گه‌رمیان وچه‌مچه‌ماڵ بۆ ئاگاداربون له‌دۆخی كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان و خزمه‌تگوزاری له‌وناوچانە.

33 ساڵ لەمەوپێش بە هەشت قۆناغی جیاواز شاڵاوی ئەنفال لەلایەن سوپای عێراق بە دڕندانەترین‌و ترسناكترین شێوە كە بەپرۆسەی جینۆسایدكردنی گەلی كورد ناسراوە لەناوچە جیاوازەكانی كوردستاندا ئەنجامدرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا