شانەی ئەمنی عێراقی: گروپێكی دەرچوو لە یاسا موشەكیان ئاڕاستەی هەرێم كردووە

شانەی ئەمنی عێراقی رایگەیاند، لە چەند رۆژی رابردودا گروپێكی دەرچوو لە یاسا چەند موشەكێكیان ئاڕاستەی هەرێمی كوردستان كردووە.

راگەیاندنی شانەی ئەمنی عێراقی رایگەیاندووە، لە چەند رۆژی رابردودا لە نزیك چیای عەكاشەی باكوری كەركوك چەند موشەكێك لە جۆری گراد ئاڕاستەی هەرێمی كوردستان كراوە، موشەكەكانیش لەلایەن گروپێكی لە یاسا دەرچوەوە بووە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ژووری ئۆپراسیۆنی هاوبەشی پارێزگای كەركوك لە هەوڵەكانیان بەردەوام دەبن و لە داهاتوودا زیانیاری زیاتر لەسەر روداوەكە دەخەنەڕوو.

دەشڵێت، “دەزگا ئەمنییەكان لێكۆڵینەوەی زیاتر لەسەر ئەو روداوە دەكەن، تاوەكو تاوانباران دەستگیربكەن و رادەستی دادگایان بكەن”.

لە چەند رۆژی رابردودا ژمارەیەك مووشەك لە نزیك گوندێكی نێوان كەركوك و پردێ، ئاراستەی هێزەكانی پێشمەرگە لە میحوەری پردێ-دبس كران.

لەسەر روداوەكەشوەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، لە سنووری چالاكییەكانی لیوای ١٠ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە لە میحوەری پردێ-دبس لە نزیك گوندی نەبی ئاوا چەند مووشەكێك ئاراستەی پێگەكانی پێشمەرگە كراوە و هێرشە موشەكییەكە هیچ زیانێكی گیانی و ماددی لێ نەكەوتووەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا