داعش شێوازی چالاكییەكانی دەگۆڕێت و پێشمەرگەش لە فێڵەكانی داعش ئاگادار دەكرێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

ماوەیەكە لەسنوری قەزای مەخموری باشووری هەولێرو ناوچەكانی خوارووی كەركوك ئەو ناوچانەی بۆشایی ئەمنیان تێدایە، تیرۆرستانی داعش جوڵەو چالاكییەكانیان زیادیكردووە و لەماوەی 72 كاتژمێری رابردوودالەكاتی دانانی بۆسەو بازگەی نهێنیدا لەو سنورە پێنج هاوڵاتیان رفاندووە.

رەشاد گەڵاڵی،جێگری مەڵبەندی سێی هەولێری یەکێتی نیشتمانی كوردستان بەپۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند: “داعش ئێستا فێڵی نوێ بۆ ئەنجامدانی چالاكییەكانی دژی پێشمەرگەو هێزەئەمنییەكانی دیكە بەكار دەهێنێت ئەویش بێدەنگكردنی ماتۆڕەكانیانە لەكاتی چالاكییەكانیانداو بۆ ئەوەش پێشمەرگە لەو هەنگاوەی داعش ئاگاداركراوەتەوە”.

وتیشی:”هێزە ئەمنییەكان لەسنوری مەخمور دەستیان بەسەر ماتۆرسكیلێكی داعشداگرتووە كە لەڕێگەی بەكارهێنانی سۆندەوە دەنگی ماتۆڕەكەیان نەهێشتووە”.
رەشاد گەڵاڵی ئاماژەی بەوەشكرد، داعش لەماوەی 72 كاتژمێری رابردوودا لەسنوری مەخمور پێنج هاوڵاتیان رفاندووەو بۆ ئازادكردنیان داوای پارەو سەرانەیان لەكەسوكاریانكردووە و دواتر دووان لەهاوڵاتیانەیان ئازادكردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا