ژمارەیەك چەكداری داعش كوژران

پۆڵەتیك پرێس

وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق رایگەیاند، لە پارێزگای نەینەوا 42 چەكداری داعشیان كوشتووە.

یەحیا رەسول وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند، لەئەنجامی ئۆپەراسیۆنێكی دوو رۆژەدا بەهەماهەنگی‌ فڕۆكەكانی هاوپەیمانان 42چەكداری داعش كوژراون.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئۆپراسیۆنەكە بەفەرمانی مستەفا كازمی بووە.

هاوكات باسی لەوەكرد، بەردەوام دەبن بۆلەناوبردنی چەكدارانی داعش بەتایبەتی لەوناوچەیەی بەسێگۆشەی مەرگ ناسراوە كەبریتین لە (كەركوك، باكوری سەلاحەدین ،ڕۆژهەڵاتی دیالە).

ئەوەش لەكاتێكدایە هەرچەندە چەندجارێك بەرپرسانی عێراقی سەركەوتنیان بەسەر داعشدا راگەیاندووە، بەڵام شانە نوستووەكانی داعش لەچەندین ناوچەی عێراق بەردەوامن لە هێرش و پەلامارەكانیان بۆ سەر هاوڵاتیان و هێزە ئەمنییەكان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا