ئۆکراینا کەشتییەکی زەبەلاحی رووسیای لە تێکشکاند

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرچاوەکانی هەواڵ لە ئۆکراینا رایانگەیاند، سوپای ئەو وڵاتە لە هێرشیکردووەتە سەر کەشتی “قەیسەر کونیکۆڤ” لە ئاوەکانی دوورگەی کرایمیا و کەشتییەکە نوقم کراوە.

کەشتییەکە یەکێکە لە گەورەترین و زەبەلاحترین ئەو کەشتییە سەربازییانەی کە دەتوانرێت لەسەر ووشکانیش کاریپێبکرێت و بەکاردێت بۆ گواستنەوەی سەرباز و چەک و کەلووپەلی سەربازیی بۆ هێزە وشكانییەکانی رووسیا.

سەرچاوە ناوخۆییەکان باس لەوەدەکەن، رۆژی چوارشەممە دەنگی تەقینەوەی گەورە لەنزیک شارۆچکەی یالتا لەسەر کەناری دوورگەی کرایمیا بیستراوە و ئاماژەکان بۆ ئەوە دەچن، کەشتییەک لە باکووری شارۆچکەکە بەمووشەک بەئامانجگیرابێت.

ئۆکراینا و رووسیا بەردەوام کەشتی و ژێرخانی ئابووری و سەربازیی یەکتر بە مووشەک و درۆن دەکەنە ئامانج.

لەشکرکێشیی رووسیا بۆسەر ئۆکراینا لە هەفتەی داهاتوودا پێدەنێتە ساڵی سێیەمینیەوە و دۆخەکە لەسەر ئۆکراینییەکان ئێکجار قورس بووە، وەک فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئۆکراینا دەڵێت، “دۆخێکی ئاڵۆز و دژوارە”.

ئۆلیکساندار سیرسکیی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئۆکراینا هەفتەی رابردوو لە پۆستە نوێیەکەی وەک فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئۆکراینا دەستبەکاربوو، سەردانی ناوچەی بۆردوومانی رووسیای لە رۆژهەڵاتی سێلیدۆڤ کرد کە تێیدا 3 کەس بەهۆیەوە گیانیان لەدەستدا.

تا ئێستا هێزیی دەریاوانی رووسیا هیچ زانیارییەکی لەبارەی پشتڕاستکردنەوە یاخوود رەتکردنەوەی دەنگۆی تێکشکانی کەشتیی قەیسەر کۆنیکۆڤ لە دەریای رەش بڵاونەکردووەتەوە، تەنها ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە کە تێیدا هێزەکانی رووسیا شەش درۆنی خۆکووژیی ئۆکراینی لە ئاسمان بەردەدەنە خوارەوە کە پێشبینی دەکرێت پاش هێرشی سەر کەشتییە رووسییەکە بێت.

مێژووی خزمەتی کەشتیی قەیسەر کۆنیکۆڤ لە بواری سەربازیدا دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی یەکێتیی سۆڤیەت، لە ئەگەری پشتڕاستکردنەوەی نقوومبوونی ئەم کەشتییە، ئەوا ئۆکراینا لەماوەی نزیکەی دوو هەفتەدا دووەم ئۆپراسیۆنی خۆی بە سەرکەوتوویی لە دەریای رەش رادەگەیەنێت؛ ئەمەش دوای ئەوەی کە کەشتییەکی جەنگی بچووکی بەناوی “ئیڤانۆڤێتس” لەهەمان دەریا نقوومکرد لە هەفتەی رابردوودا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا