بێ‌ دەنگی نێچیرڤان بارزانی مەسعود بارزانی تووڕە دەكات

پۆڵەتیك پرێس:
بێ‌ دەنگی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی توڕە كردووە، بەتایبەتی دوای ئەوەی ئامادەنەبووە، هیچ هەڵوێستێك لەبارەی رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەری 2017 رابگەیەنێت.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لەسەرچاوەیەكی ئاگاداری سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان دراوە بەپۆڵەتیك پرێس، نێچیرڤان بارزانی ئامادەنەبووە، هیچ هەڵوێستێك لەبارەی رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر رابگەیەنێت، بەو پێیەی پۆستی سەرۆكی هەرێمی هەیەو جەختیكردووەتەوە، نایەوێت ببێتە هۆكارێك بۆ خۆشكردنی ململانێ حیزبییەكان.

هەر بەپێی زانیارییەكان، لەبەرانبەر ئەوەدا، مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی نیگەران بووە، تەنانەت لەچەند رێگەیەكەوە فشاری كردووە، بۆ ئەوەی نێچیرڤان بارزانی بەناوی سەرۆكایەتی هەرێم هەڵوێست رابگەیەنێت، بەڵام سەرۆكی هەرێم رەتیكردووەتەوە، ئەوەش مەسعود بارزانی تووڕە كردووە.

رۆژی 16ی ئەم مانگە سێ‌ ساڵ بەسەر رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەری 2017 تێپەڕی، كە لەو رۆژەدا بەهۆی ئەنجامدانی ریفراندۆم، هێزەكانی عێراق هێرشیان كردە سەر كەركوك‌و ناوچە كێشەلەسەرەكان.

لەساڵیادی ئەو رۆژەشدا، جگە لەمەسعود بارزانی وەك سەرۆكی هەرێم، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت‌و هێمن هەورامی جێگری سەرۆكی پەرلەمان بەیاننامەیان دەركرد، بەو هۆیەشەوە رەخنەیان لێگیراو وترا، پۆستەكانیان بۆ دەربڕینی كەسی بەكارهێناوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا