كەسێك لە زێی بچوك خنكا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پۆلیسی راپەڕین بڵاویكردەوە، تەرمی هاوڵاتییەك كە كەوتووەتە ناو زێی بچوك گەیەندراوەتە نەخۆشخانە.

پۆلیسی راپەڕین لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، كەمێك پێش ئێستا تەرمی هاوڵاتیەك بەناوی ( م . ع . ر ) ڕەگەزی نێر، لەدایك بووی ساڵی 1955، دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەكی ڕاپەڕین پیشەی كاسب گەیەندرایە نەخۆشخانە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، بەوتەی كەسوكاری ئەو هاوڵاتیە چەند ساڵێكە لە زێی بچوك خەڵك دەپەڕێنێتەوە بۆ گوندی (بێخرێ) كە دەكەوێتە سنوری ناحیەی بنگرد.

پۆلیس لە زاری كەسوكارەكەیەوە رونیكردوەەتەوە ئەو هاوڵاتییە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ بەسەر كەڵەكەكەیەوە بەربۆتەوە ناو زێی بچوك و لە ئەنجامدا خنكاوە، لەسەر ڕووداوەكەش پۆلیسی دەستیكردووە بە لێكۆڵینەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا