پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاسایشی سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویکردەوە، لە دوو چالاکیدا سێ کەس بە تۆمەتی دزیکردن لە ماڵێک و کەسێکی تر بە تۆمەتی تەقەکردن لە ماڵێک دەستگیرکران.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند، له چالاكی یه‌كه‌مدا، له دوای به‌ده‌ستهێنانی زانیاری و به‌دواداچوون، له‌سه‌ر فه‌رمانی داوه‌ری لێكۆڵینه‌وه، (سێ) كه‌س به تۆمه‌تی دزیكردن له ماڵێكی گه‌ڕه‌كی سه‌رچناری سلێمانی، ده‌ستگیركران.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه له چالاكی دووه‌مدا، هێزه‌كانی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و ده‌ستنیشانكردنی شوێنی تۆمه‌تبار، له‌سه‌ر فه‌رمانی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه و دوای كه‌متر له (12)كاتژمێر له رووداوه‌كه، تۆمه‌تباری رووداوێکی ته‌قه‌كردنی له ماڵێك له شارۆچكه‌ی بازیان ده‌ستگیركرد و ده‌ستیانگرت به‌سه‌ر چه‌كێكدا.
راشیگه‌یاندووه كه له ئێستادا تۆمه‌تباران به مادده‌كانی (443) و (405) به‌فه‌رمانی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایش راگیراون و لێكۆڵینه‌وه له‌دۆسیه‌كانیان به‌رده‌وامه.