ئەمڕۆسەرۆكی یەكێتی لەگەڵ كەسی یەكەمی حزبەكان لە دوكان كۆدەبێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە ئەمڕۆ پێنج شەممە لە هاوینەهەواری دوكان، بافڵ جەلال تاڵەبانی، لەگەڵ كەسی یەكەمی لایەنە سیاسییەكانی هەرێم لەبارەی رەوشی هەرێم و كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەرێم و بەغداد كۆببێتەوە.

سالار سەرحەد، لێپرسراوی بۆردی پەیوەندییە كوردستانییەكانی یەكێتی رایگەیاند، مەكتەبی پەیوەندییەكانی یەكێتی كەسی یەكەمی سەرجەم حزب و پارتە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستانی بۆ كۆبوونەوە و گفتوگۆكردن لەسەر بارودۆخی هەرێمی كوردستان بانگهێشتكردووە و بڕیاروایە كاتژمێر 11 ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە هاوینەهەواری دوكان و بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ئەو كۆبوونەوەیە بەڕێوەبچێت.

سالار سەرحەد راشیگەیاند، تەوەرێكی كۆبوونەوەكە گفتوگۆكردن دەبێت لەسەر كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەرێم و عێراق و یەكێتی دەیەوێت كۆدەنگی لایەنەكانی هەرێمی كوردستان دروستبكات بۆ چارەسەری كێشەكان بەپێی دەستوور و لەسەر بەرژەوەندی گشتی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا