پۆڵەتیك پرێس:
مەزڵوم عەبدی فەرماندەی سوپای سوریا دیموكرات رایگەیاند، كە رۆژانی شەڕی براكوژی لەنێوان كوردو كورد كۆتایی هاتووەو هەرگیز ناگەڕێنەوە بۆ ئەو قۆناغە.
مەزڵوم كۆبانی راشیگەیاند، لەساڵی 2014 دا تەڤگەری كۆمەڵگای دیموكرات و ئەنجوومەنی نیشتمانی كورد ڕێكەوتنیان لەسەر یەكبوونی كورد واژووەكرد، داوای پشتیوانی هێزە كوردییەكانیان كرد كاتێك شاری كۆبانی كەوتنە بەر هێرشی چەتەكانی داعش.
هەروەها رایگەیاند، ئەو هێزانە تەنیا هاوپەیمانی ئێمە نین، برای ئێمەن، ئەمە بابەتێكی ناوخۆییەو هێزە كوردییەكان لەشەڕی كۆبانیدا پشتیوانیان كردینو هەرگیز ئەوە لەبیر ناكەین.
باسی لەوەش كرد، كە گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان چەندین ساڵ لەگەڵ ئەوان شەڕیان كردووەو ئاشكراشیكرد، 4 هەزاریان شەهیدیان لەسوریا داوە.
لەبارەی گفتوگۆی نێوان ئەنجوومەنی نیشتمانی كوردو حیزبەكانی یەكێتی نەتەوەیی كورد رایگەیاند، كە گفتوگۆكان بەردەوامەو ڕاگرتنی ئەو گفتوگۆیانە بۆ ماوەیەكی دیاریكراو دەگەڕێتەوە بۆ هۆكاری تەكنیكی، كە پەیوەندی بەبوونی شاندی ئەنجوومەنەكەوە هەیە لەدەرەوەی هەرێم و ئامادەنەبوونی نوێنەرانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، كە پەیوەندی بەهەڵبژاردنی ئەمریكاوە هەبووە.