لە چەند کاتژمێری داهاتوودا ترەمپ هەواڵی دڵخۆشکەر لەسەر چارەسەری کۆرۆنا ئاشکرادەکات

ئەم بابەتە 71 جار بینراوە

پۆڵەتیک پرێس

وابڕیارە دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە چەند کاتژمێری داهاتوودا هەواڵی دڵخۆشکەر لەسەر دەستکەوتی چارەسەری گەورە لەدژی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا رابگەیەنێت.

بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەری سکای نیوزی عەرەبی، کایلی ماکینانی وتەبێژی کۆشکی سپی لە تویتەری خۆی رایگەیاندووە کە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا دۆناڵد ترەمپی سەرۆک لە کۆشکی سپی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ئەنجام دەدات و هەواڵی دڵخۆشکەر لەسەر دەستکەوتی چارەسەری گەورە سەبارەت بەڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا رادەگەیەنێت.

ماکینانی تەئکیدیکردووەتەوە کە لەو کۆنگرەیەدا هەریەکە لە ئەلێکس عازاری وەزیری تەندروستی و ستیڤن هانی سەرۆکی دەستەی خواردن و دەرمانی ئەمریکا ئامادە دەبن.

وابڕیارە لە کاتژمێر 6:00ی سەرلەبەیانی بەکاتی واشنتۆن، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا ئەو کۆنگرەیە ئەنجام بدات کە دەکاتە کاتژمێر 11:00 بەکاتی جیهانی.

No description available.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک