پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ یەکشەممە24ی ئەیلول، قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، لیژنە هاوبەشەکان شوێنێکی بلیاردیان داخست، چونکە کەسانی خوار ١٨ساڵی تێدا بووە.
قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، بەهۆی پابەندنەبون بە رێنماییەکانی کارکردن و رێگەدان بە کەسانی تەمەن خوار 18 ساڵ، لیژنەی ناوەندە وەرزشییەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بلیاردی پاشای لە گەڕەکی راپەڕین داخست.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەبڕیاری قائیمقامی سلێمانی رێکارە یاساییەکان لەگەڵ خاوەنەکەی دەگیرێتەبەر.