گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی فەڕەنسا بەڕێوەدەچێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری فەڕەنسا کاتژمێر 9:00ی ڕۆژی یەکشەممە 24ی نیسانی 2022 دەستیپێکرد و ڕکابەرییەکەش لەنێوان هەریەکە لە ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی ئێستای فەڕەنسا و مارین لوپێن کاندیدی حیزبی ڕاستڕەودایە.

بەگوێرەی بڵاوکراوەی سکای نیوز، ماکرۆن چانسی زیاترە لەم هەڵبژاردنەدا ببێتە براوە، لەگەڵ ئەوەشدا چاودێران هۆشداری ئەوە دەدەن، دەشێت کەمی ڕێژەی بەشداری دەنگدەران دەرئەنجامەکان بگۆڕێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە گەڕی یەکەمی هەڵبژاردنی سەۆکایەتی فەڕەنسا کە ڕۆژی 10ی نیسان بەڕێوەچوو، لەناو 12 کاندیددا ماکرۆن %27.9ی دەنگەکان و مارین لوپێنیش %23.2ی دەنگەکانی بەدەستهێنا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا