11کەس لە دیالە دەستگیرکران

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوبەرایەتی هەواڵگری ئاشکرایکرد، پێنج شەممە  هاوڵاتی11 سوری پێشێلکاری مەرجەکانی نیشتەجێبوونیان کردووە، لە دیالە.

هەواڵگری لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی ئەرکەکانیاندا مەفرەزەکانی هەواڵگری فرقەی یەک توانیان، چەند هاوڵاتیەکی بە ڕەگەز سوری دەستگیر بکەن کە پێشێلکاری مەرجەکانی نیشتەجێبوونیان کردبوو، لە ناوچەی خەزرانی سەربە قەزای خانەقین.

ئاماژەیان بەوەشدا، ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراون، بۆ ئەوەی ڕێکاری یاساییان بەرامبەر بگیرێتە بەر.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک