پۆڵه‌تیك پرێس:
ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق ده‌ستگیركردنی بكوژی یه‌كێك له‌كاندیده‌كانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراقی له‌پارێزگای سلێمانی ڕاگه‌یاند.
ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق ڕۆژی پێنج شه‌ممه له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد، توانراوه به‌هاوكاری ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، بكوژانی پارێزه‌ر (عه‌بدولمنعم ڕه‌شید) ده‌ستگیربكرێت، ئه‌وه‌ش له‌دوای هه‌ڵاتنی بكوژه‌كان بۆ پارێزگای سلێمانی.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی ڕابردوو پارێزه‌ر (عه‌بدولمنعم ڕه‌شید) كه یه‌كێك بوو له‌كاندیده‌كانی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق، له‌ماڵه‌كه‌ی خۆی له‌شاری به‌غدا كوژرا.
گرته‌ی ڤیدیۆیی ساتی كوژرانی عه‌بدولمنعم ڕه‌شید