پۆڵه‌تیك پرێس:
ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز-ی ئه‌مریكی ئاشكرایده‌كات، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا پرسیاری له‌ئیداره‌كه‌ی كردووه، ده‌رباره‌ی ئه‌گه‌ره‌كانی وه‌شاندنی گورزی سه‌ربازیی له‌ئێران.
ڕۆژنامه‌كه له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه ئه‌وه‌ی بڵاوكرده‌وه، تره‌مپ له‌ماوه‌ی پێشوودا له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی كۆشكی سپی پرسی وه‌شاندنی گورزی سه‌ربازیی له ئێران باسكردووه، به‌ڵام به‌رپرسانی ئیداره‌كه‌ی بڕوایان پێهێناوه ئه‌و كاره ئه‌نجامنه‌دات.
هه‌ر به‌گوێره‌ی وته‌ی ئه‌و به‌رپرسانه‌ی ئه‌مریكا كه بۆ ڕۆژنامه‌كه قسه‌یانكردووه، ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ی ڕابردوو تره‌مپ له كۆشكی سپی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجامداوه، تیایدا تاوتوێی ئه‌وه‌ی كردوه كه له‌هه‌فته‌كانی داهاتوودا گورزی سه‌ربازیی له گه‌وره‌ترین وێستگه‌ی ئه‌تۆمیی ئێران كه وێستگه‌ی “نه‌ته‌نز”ه بوه‌شێندرێت.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌رپرسانی باڵای ئه‌مریكا مه‌ترسییه‌كانی ئه‌و هه‌نگاوه‌یان بۆ تره‌مپ خستوه‌ته‌ڕوو، بۆیه به كۆی ده‌نگ بڕیاردراوه هێرشی موشه‌كی بۆسه‌ر ئێران هه‌ڵبوه‌شێندرێه‌وه، به‌ڵام هێشتا وه‌شاندنی گورزی سه‌ربازیی له ئێران بژارده‌ی به‌رده‌ست تره‌مپه.