رێژەی هەژاری لە عێراق دابەزین تۆماردەكات

پۆڵەتیك پرێس

وتەبێژی وەزارەتی پلادانانی عێراق دەڵێت، رێژەی هەژاری لە عێراق دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە بەراورد بە ساڵی رابردوو ئێستا رێژەكە لەنێوان 25٪ بۆ 27٪ دایە.

عەبدولزەهرە هینداوی، وتەبێژی وەزارەتی پلادانانی عێراق رایگەیاند: رێژەی هەژاری لە ساڵی 2019دا 20٪ بوو، لە نیوەی یەكەمی ساڵی 2020 دا بۆ 31.7٪ بەرزبووەوە، دوای ئەوەی ژیان ئاسایی بووەوە، قەدەخەی هاتووچۆ هەڵگیرا، لە سەرەتای ساڵی 2021یشدا دەست بەكاركردنەوە كرایەوە و نرخی نەوت بەرزبووەوە، ئامارەكانیش گۆڕان، رێژەی هەژاری كەمێك دابەزیوە، ئێستا رێژەكە لەنێوان 25٪ بۆ 27٪دایە.

بەپێی داتاكانی وەزارەتی پلادانانی عێراق، پارێزگای موسەنا رێژەی هەژاری تیایدا 52 ٪ە و لە پلەی یەكەم دێت، دوای ئەو پارێزگای زیقار 49٪ و دیوانییە 48٪ی دانیشتووانەكەیان هەژارن، كەمترین رێژەی هەژاریش لە سەرانسەری عێراق لە هەرێمی كوردستانە، كە تێكڕا 12.5٪ە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا