پۆڵه‌تیك پرێس:
به‌ها ئه‌عره‌جی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، سه‌رۆك كۆماری عێراق كار بۆ ئه‌وه ده‌كات هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق بۆ كۆتایی ئه‌مساڵ دوابخرێت.
ئه‌عره‌جی له‌میانی چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فیزیۆنیدا ڕایگه‌یاند، دوو ئاڕاسته له عێراق دروستبووه یه‌كه‌میان كار بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی په‌رله‌مانی عێراق ده‌كات و به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات.
ئاڕاسته‌ی دووه‌م موقته‌دا سه‌در، سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌در سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و داوای ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له‌واده‌ی خۆیدا ده‌كات.
به‌وته‌ی به‌ها ئه‌عره‌جی، ئاڕاسته‌كه‌ی سه‌رۆك كۆماری عێراق ده‌یه‌وێت هه‌ڵبژاردن له مانگه‌كانی كۆتایی ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌بچێت، هه‌رچی موقته‌دا سه‌دره زۆرینه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌گه‌ڵ داواكارییه‌كه‌یدا نین بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له‌واده‌ی خۆیدا.
مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ڕۆژی 2021/6/6 بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی په‌رله‌مانی عێراق دیاریكردووه.
له‌باره‌ی ئه‌گه‌ره‌كانی دواخستنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ڵماس فازڵ، ئه‌ندامى لیژنه‌ى یاسایى له په‌رله‌مانى عێراق بۆ پۆڵه‌تیك پرێس وتى:”ئه‌گه‌ر له‌ده‌ره‌وه‌ى په‌رله‌مانیش كۆده‌نگى بۆ دواخستنى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته دروستبكرێت، به‌بێ په‌رله‌مان ناتوانرێت بڕیارى لێبدرێت، ده‌بێت ئاماده‌كارى ته‌واو بكرێت ئه‌وكات په‌رله‌مان بڕیار له كاتى هه‌ڵبژاردنه‌كه بدات”.
وتیشى:”دیاریكردنى واده‌ى هه‌ڵبژاردن، له ده‌سه‌ڵاتى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقدا نییه، ئه‌و واده‌ى دانراوه ته‌نها پیشنیاره، به‌پێى ده‌ستورى عێراق سه‌رۆك وه‌زیران یان سه‌رۆك كۆمار بۆى هه‌یه پێشنیارى كات بكات بۆ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته، به‌ڵام به‌پێى مادده‌ى 64ى ده‌ستور ده‌بێت دوو مانگ پێشتر په‌رله‌مان خۆى هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه و ئاماده‌كارى بكات بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كه”.
به‌وته‌ى ئه‌ڵماس فازڵ، ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق قسه‌ى له‌سه‌ر ده‌كات تائێستا بودجه په‌سه‌ند نه‌كراوه و به‌قه‌رز به‌ڕێوه‌ده‌چێت و دۆخى ئه‌منیش گونجاو نییه، نه ئاماده‌كاریه‌كانیش ته‌واو كراوه، چونكه له‌كاتى ئاماده‌كارى ته‌واو كه‌س ناتوانێت دوایبخات، ته‌نها ده‌بێت كوتله سیاسیه‌كان رێكبكه‌ون له‌سه‌ر واده‌كه و په‌رله‌مان ده‌نگى له‌سه‌ر ده‌دات.