ئەمریكا پێنج كەسی دیكە دەخاتە لیستی تیرۆرەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

ئەمریكا بە فەرمی پێنج كەسی خستە لیستی رەشی تیرۆرەو هەموو جۆرە پەیوەندییەك لەگەڵ ئەوپێنج كەسە بە تەواوی قەدەغە كراوە.

ئەو پێنج كەسەی ئەمریكا ناوەكانی خستوونەتە لیستی رەشی تیرۆرەوە بریتین لە( بەنومود ماشود عومەر رێبەری گرووپی تیرۆریستیی داعش لە مۆزەمبیق، سیدانگ هیتا، سالیم وەلید حەسەن لە سەركردەكانی رێكخراوی تیرۆریستی قاعیدە لە مالی و كۆمەڵەی نوسرەتولئیسلام موسلیمین، عەلی محەمەد راجە وعەبدولقەدیر محەمەد، لە سەركردەكانی گرووپی تیرۆریستیی شەباب لە سۆماڵ).

بەنومود ماشود عومەر رێبەری گرووپی تیرۆریستیی داعش لە مۆزەمبیق، یەكێكە لەو كەسانەی كە لە لیستەدا ناوی هاتووە تاوانباركراوە بەئەنجامدانی ئەو هێرشەی كە لەمانگی ئاداری ساڵی رابردوو كراوە تە سەر شاری پالاما لەو وڵاتە.

ئەنتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا بە رۆیتەرزی وتووە، بەنومود ماشود عومەر رێبەری گرووپی تیرۆریستیی داعش لە مۆزەمبیق، لە پشت ئەنجامدانی كۆمەڵێك هێرشی تیرۆریستی بووە لە هەردوو وڵاتی مۆزەمبیق و تانزانیا لە كیشوەری ئەفریقا.

بەگوێرەی بڕیارەكەی ئەمریكا هەر وڵاتێك پەیوەندی لەگەڵ ئەوكەسانەداهەبێت كە ناویان خراوەتە لیستی تیرۆرەوە لەلایەن ئەمەریكاوە بە توندی سزا دەدرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا