ماتیۆ تۆلەر: ئەو چەکانەی لەعێراق دەمانکەنە ئامانج ئێرانین

پۆڵەتیک پرێس

ماتیۆ تۆلەر، باڵیۆزی ئەمریکا لەبەغدا ڕایگەیاند، ئەو چەکانەی بەکاردێن بۆ کردنەئامانجمان دروستکراوی ئێرانن.

تۆلەر جەختی لەوەکردەوە، ئەو ئەجێندایەی میلیشیاکان لەعێراق کاریپێدەکەن ئەجێندای سوپای پاسدارانە و وتیشی: چالاکی ئەو میلیشیایانە دەسەڵاتی عێراق لاوازدەکات.

لەماوەی ڕابردوودا چەندینجار باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەبەغدا و ئەو بنکانەی عێراق کە ئەمریکییەکانی تێدایە لەڕێی موشەکی میلیشیاکانەوە کرانەئامانج و لایخۆیەوە تۆلەر ئیدانەی کردەوە میلیشیاییەکانی دژ بە هەرێمی کرد.

لەبارەی پەیوەندییەکانی عێراق و ئێرانەوە تۆلەر ئاماژەی بەوەکرد، ئەمریکا نایەوێت پەیوەندی نێوان ئەو دوو وڵاتە بپچڕێت، بەڵکو تەنیا پێویستە ئەو پەیوەندییە لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لە سەروەری هەردوو وڵات بنیادبنرێت و دەستوەرنەدەنە کاروباری یەکتر.

لەبارەی مانەوەی ئەمریکییەکان لەعێراق وتی: باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەعێراق داناخرێت، بەڵام هیچ نیازێک نییە بۆ زیادکردنی هێزەکانمان لەعێراق و لەئێستاشدا ژمارەی سەربازەکانمان کەمتر لە دوو هەزار و 500 سەربازە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا