پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بە تۆمەتی رادەستکردنی باڵەخانەی کۆمپانیاکانی بەندەری عێراقی، وەزیری پێشووی گواستنەوە لەلایەن دادگاوە بریاری دەستگیرکردنی بۆ دەرکرا.
بڕیاری دەستگیکردنی وەزیری پێشووی گواستنەوەی عێراقی بە جێبەجكردنی بەندەکانی ماددەی ٣٣١ی یاسای سزاکان دراوە و سزاکە بە چەند لایەنێکی پەیوەندیداریش جێبەجێ دەکرێت بۆ ئەوەی گەشتی دەرەوەی وڵات لە تۆمەتبارەکە قەدەغە بکەن.
پێشتر دەستەی دەستپاکی عێراق دەستی بە لێکۆڵینەوە کردبوو لەسەر پێشێلکاری لە یاسای خانووبەرە لە نێوان کۆمپانیای گشتی بەندەرەکان و یەکێک لە کۆمپانیایەکی دیکە کە پارچە زەوییەکی لە نزیک بەندەرەکانی بەسڕە بە کرێ گرتبوو.
لە دوای لێکۆڵینەوەکان دەستەی دەستپاکی عێراق ئاشکرای کرد، وەزیری پێشووی گواستنەوە باڵەخانەیەکی بە شێوەیەکی نایاسایی راسپاردووە بە پارێزگای بەسڕە.