ئوستورالیا لە ناساندنی قودس بە پایتەختی ئیسرائیل پاشگەز دەبێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئوسترالیا پاشگەزبوونەوەی خۆی لە ناساندنی قودس بە پایتەختی ئیسرائیل رادەگەیەنێت و دەڵێت، چارەسەری دوو وڵات بە بژارەی دروست بۆ ئیسرائیل و فەلەستین دەزانن.

رۆژی سێشەممە 18_10_2022، پێنی وۆنگ، وەزیری دەرەوەی ئوسترالیا رایگەیاند، دەبێت ناسنامەی شارەكە لە رێگەی دانوستاندنی ئاشتییەوە لەنێوان ئیسرائیلییەكان و فەلەستینییەكان یەكلایی بكرێتەوە، نەك لە رێگەی بڕیاری تاكلایەنە.

وەزیری دەرەوەی ئوسترالیا وتیشی، ئەوان پاڵپشتیی لە رێبازێك ناكەن كە چارەسەری دوو وڵات پێشێل بكات و باڵیۆزخانەی ئوسترالیا هەمیشە لە تەلئەڤیڤ بووە و هەر لەوێش دەمێنێتەوە.

ئەم بڕیارەی ئوسترالیا، كاردانەوەی هەریەك لە فەلەستین و ئیسرائیلی لێكەوتەوە، حكومەتی ئیسرائیل سەركۆنەی پاشگەزبوونەوەكەی كرد و حكومەتی فەلەستینیش پێشوازی لێكرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا