شانەی ئەمنی ژمارەیەك ئەندامی داعش لە هەسەدە وەردەگرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شانەی‌ ئەمنی عێراق رایگەیاند، زیاتر لە 200 ئەندام و لایەنگری داعشیان لە هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) وەرگرتووە، كە تەمەنیان لە خوار 18 ساڵەوەیە.

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق رایگەیاند، هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) لە ماوەی رابردوودا 50 ئەندامی داعشیان لە دەروازەی‌ رەبیعە لە نەینەوا رادەست كردوونەتەوە.

راشیگەیاند، لە چەند رۆژی رابردودا 206 لایەنگری داعشیان وەرگرتۆتەوە، كە تەمەنیان هێشتا لە خوار 18 ساڵەوەیە.

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق باسی لەوەشكردووە، ‎ئەو عێراقییانە لە ساڵانی رابردوودا لەلایەن هێزەكانی سوریای دیموكراتەوە دەستگیركراون، لە چوارچێوەی ئەو ئۆپراسیۆنانەی‌ كە دژ بە شانەكانی داعش ئەنجامدراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا