مەزڵوم كۆبانێ: توركیا لە سوریا پێشێلكاری زۆری ئەنجامداوە

پۆڵەتیك پرێس

فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات، هەسەدە رایگەیاند، توركیا لە سوریا پێشێلكاری زۆری ئەنجامداوەو پشتیوانی لە داوای سویدیش دەكەن بۆ كشانەوەی توركیا لە سوریا.

مەزڵوم كۆبانێ فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات لە تویتێكدا رایگەیاند، ئەوان پابەندن بەیەكپارچەیی خاكی سوریاو هاوكار دەبن بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی سوریا.

ئەوەش دوای ئەوە دێت پێشتر وەزیری دەرەوەی سوید لە ئەنقەرە رایگەیاند، توركیا هێزەكانی خۆی لە سوریا بكشێنێتەوەو بوونی هێزەكانی توركیاشی بەداگیركەر ناوبرد.

ماوەى چەند ساڵێکە تورکیا بەبیانووی پاراستنى سنورەکانى خۆی هێزى بردوەتە خاکی سوریاو لە رۆژئاواى کوردستانیش چەندینجار پەلامارى شارە کوردییەکانى داوەو داگیریکردوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا