گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان بەغدا و مۆسکۆ دەستپێدەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو گەشتی ڕاستەوخۆی نێوان بەغدا-مۆسکۆ، دوای نزیکەی 30 ساڵ دەستپێدەکاتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە28ی ئەیلول، مەیسەم سافی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئاشکرایکرد، هێڵی ئاسمانی عێراقییە گەشتە ئاسمانییەکانی فراوان دەکات، کارەکان بەردەوامن بۆ دووبارە دەستپێکردنەوەی گەشتەکان بۆ دانیمارک و ئەڵمانیا و مانگی داهاتووش گەشتی ئاسمانی بەغدا-کوالالامپوور دەستپێدەکات.

ئاماژەی بەوەکرد، سەبارەت بە گەشتی ئاسمانی ئازەربایجان هەموو ڕێکارەکان تەواوبوون، هەروەها لە 10ی مانگی داهاتووشدا گەشتەکان بۆ شاری گوانجۆی چین دەستپیدەکەن.

ڕوونیکردەوە، لەڕۆژی 20ی ئەیلولی 2023 یەکەم گەشتی راستەوخۆی ئاسمانی بەغدا-موسکۆ دەستپیەکات و هەفتانە دوو گەشت لە ڕۆژانی شەممە و سێشەممەدا ئەنجام دەدرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا