گەریلا كوژرانی 39 سەربازی دیكەی توركیای راگەیاند

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هەپەگە كوژرانی 39 سەربازی دیكەی سوپای توركیای لە هەرێمەكانی شەر ڕاگەیاند و دەستی بەسەر چەندین كەرەسەتەی جەنگی گرت و دەشڵێت هێزەكانمان لە سەركەوتن نزیك دەبنەوە.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هیزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ڕایگەیاند: هێزەكانمان بە گیانی فیداكاری ئاپۆیی گورزی قورسیان لە دەوڵەتی توركیادا، گەریلای ئازادی كوردستان بەم چالاكیە كاریگەرانە جارێكی دیكە سەلماندیان كە بە تیمە گەڕۆكەكانی و تاكتیكی شەڕی تونێلەكانی خۆی بەرەو سەركەوتن دەڕوات.

ئاماژەی بەوەشكردووە: لە ئەنجامی ئەو چالاكیانەی كە ئەنجام دراون، 39 سەرباز كوژراون و پێنجی دیكە برینداربوون، دوو سیستمی ڕادار و دوو سەنگەر و دوو سیستمی كامێرای حەراری و تەقەمەنی تێكشكێنران.

هەپەگە ڕاشیگەیاندووە: سوپای توركیا 28 جار بە چەكی ئەتۆمی تاكتیكی، چەكی كیمیایی، بۆمبی دوكەڵ و دەستی هێرشی كردە سەر ناوچەكانی شەڕو نۆ جار بە فڕۆكەی جەنگی؛ 18 جار بە كۆپتەری هێرشبەر و دەیان جار بە تۆپ و هاوەن و تانك و چەكی قورس هێرشی كرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا