دوایین زانیاری لەبارەی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەران

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

د.بڕیار ڕەشید، پەرلەمانتاری عێراق دەڵێت، “داوامان کردووە پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەران بگەڕێندرێتەوە و بڕە پارەیەک بۆ پاشەکەوتی مووچە لە بودجەی عێراق تەرخانبکرێت”.

لەنوێترین لێدوانیدا د.بڕیار ڕەشید ڕایگەیاند، بۆ گەڕاندنەوەی پاشەكەوتی مووچە بە نووسراو و لە كۆبوونەوەی پەرلەماندا داوامانكردووە كە مافێكی مووچەخۆرانی هەرێمە و پێویستە بۆیان بگەڕێندرێتەوە.

وتیشی، “بە جۆرێك كە لە یاسای بودجەدا بڕە پارەیەكیان بۆ تەرخانبكرێت یاخود حكومەتی هەرێم پابەندبكرێت پاشەكەوتەكە بۆ مووچەخۆرانی هەرێم بگەڕێنێتەوە”.

جەختی لەوەش کردەوە، “لەڕێی پەرلەمانەوە كار دەكەین كە جارێكی دیكە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم وەكو كارتێكی سیاسی و فشار بەكارنەهێندرێت و وەكو فراكسیۆنی یەكێتی هەموو هەوڵێك دەدەین مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ لەمەودوا پارێزراوبێت”.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا